ململانێی سیاسی له‌سه‌ر كه‌ركوك دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ی خستوه‌ته‌ حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌وه‌

sharpress.net

368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/06/2019‌

شارپرێس:
ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی كه‌ركوك دۆخێكی بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌ دروستكردووه‌، كه‌ له‌ترسی گیان و سه‌لامه‌تی خۆیان ناتوانن ئازادانه‌ له‌نێو شاره‌كه‌دا هاتووچۆ بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ركوك، له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا كوچه‌ و شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركوك كه‌مترین كه‌سی پێوه‌بووه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ له‌كاری ئاژاوه‌گێڕیی و تیرۆرستی ده‌ترسن به‌تایبه‌ت دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید.

به‌راورد به‌ ماوه‌ی ڕابردوو، دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ركوك هێزێكی ئه‌منی به‌رچاو له‌ڕۆژانی ڕابردووه‌وه‌ به‌ نێو شاره‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئامانجیان كۆنتڕۆڵكردنی لایه‌نی ئه‌منی كه‌ركوكه‌، چونكه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زانیاریی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌به‌رنامه‌ هه‌وڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر گردبوونه‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و شوێنه‌ گشتیانه‌ هه‌یه‌، كه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی لێ كۆده‌بنه‌وه‌.

عیماد عوبێدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك باس له‌وه‌ده‌كات، دۆخێكی پڕ له‌ترس باڵی به‌سه‌ر شاری كه‌ركوكدا كێشاوه‌، هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ ده‌ترسن له‌وه‌ی له‌ هه‌ر ساتێكدا بێت به‌ ئامانج بگیرێن، ته‌نانه‌ت ناوێرن له‌ڕێگه‌ی پاسی گشتییه‌و هاتووچۆ بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ریاندا.

ڕ . ج







ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved