پاریس سان جێرمان بەفرۆشتنی نیمار رازی دەبێت

وەرزش

01/07/2019‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە فرۆشتنی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی رازی بووە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی ئەوەی نیمار خۆی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، یانەی پاریس سان جێرمان بەفرۆشتنی ئەو یاریزانە رازی بووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی پاریس سان جێرمان مەرجێكی هەیە بۆ فرۆشتنی نیمار، ئەویش ئەوەیە 200 ملیۆن یۆرۆو یاریزانێك لەیانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت.

نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، بەڵام ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەكەی.

هـ ـ ح