شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان قسەی كۆتایی بۆ یانەكەی كردووە، بەوەش چارەنووسی یەكلاكردووەتەوە.
بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی قسەی كۆتایی مباپی ئەوە بووە، كە نایەوێت بۆ ماوەیەكی درێژ لەیانەیەك یاری بكات، بۆ ئەوەی ئەزموونی نوێ تاقیبكاتەوە.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، مباپی جەختیكردووەتەوە، پارە بۆ ئەو گرنگ نییەو ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە، یاریكردنو بەدەستهێنانی نازناوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت كیلیان مباپی لەیانەی پاریس سان جێرمان بكرێتو یانە پاریسییەكەش بەوە رازی نییە.
هـ ـ ح