كۆمپانیای Lenovo كۆمپیوتەرێكی پێشكەوتوو دروست دەكات

جیهان

01/07/2019‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Lenovo ، كۆمپیوتەرێكی نوێی دروست كرد، كە ناوی ThinkBook 13 و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

كێشی كۆمپیوتەرەكە 1.3 كیلۆگرامەو شاشەكەی لەجۆری IPSو قەبارەكەی 13 بۆسەو دیقەكەی (1920/1080) پێكسڵەو بەپلەی 170 دەكرێتەوە.

پرۆسێسەری كۆمپیوتەرەكە دوو جۆرە Intel Core i5-8265U وIntel Core i7-8565U رامەكەی 16 گێگابایتەو كارتی شاشەكەی لەجۆری Intel UHD Graphics 620، هاردەكەشی SSD بەقەبارەی 512 گێگابایت.

هـ ـ ح