پردی بورجی لەندەن ئاهەنگی ساڵیادی ١٢٥ ساڵەی دەگێڕێت

جیهان

01/07/2019‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پردی بورج، كە لای هەندێ كەس بە هەڵە بە پردی لەندەن ناسراوە، یەكێكە لە دیارترین نیشانەكانی شاری لەندەن.

ئەم هەفتەیە ١٢٥ـەمین ساڵیادی بورجەكەیە. بۆ یەكەم جار لە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٨٩٤ كرایەوە. بۆ ئاهەنگ گێڕان بەو بۆنەیەوە، ئەم هەفتەیە چەندان بۆنە لەسەر بورجەكە ڕێكدەخرێن.

تا ئێستاش پردی بورج لە لایەن پیادەڕەوان و ئۆتۆمبێلەكەنەوە بەكار دەهێنرێت. بورجەكە ڕۆژانە سێ جار لەیەك جیا دەبێتەوە و هەر لایەكی بۆ ئاسمان بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە كەشتییە بەرزەكان بدات بە ڕووباری تامسدا تێپەڕ ببن.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز