ئینفۆگرافیك.. ٨ ئۆتۆمبیلی سەركردەكانی جیهان

sharpress.net

504 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/07/2019‌

شارپرێس: 
بەپێچەوانەی خەڵكی ئاسایی كاتێك لەناوخۆی وڵات هاتوچۆ دەكەن یان دەیانەوێت گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن بژاردەی جۆراوجۆریان لەبەردەمدایە ، بەلام گەلێك لە ڕێبەر و سەرۆكی وڵاتان بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها و  زرێپۆشكراو و گولەنەبڕ هاتوچۆ دەكەن .

بەشێك لە سەركردەكان لەكاتی گەشتە فەرمییەكانیاندا ئۆتۆمبێلەكانیان لەگەڵ خۆیان دەگوازنەوە و ئۆتۆمبێلی پاسەوانەكانیشیان هاوڕێیەتیان دەكەن .

بۆ نموونە ، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە ئۆتۆمبێلی كادیلاك هاتوچۆ دەكات كە نرخەكەی ١،٥ ملیۆن دۆلارە و پێیدەگوترێت " دڕندەكە".

هەرچی ئیلیزابێسی دووەمی مەلیكەی بەریتانیایە ، بە ئۆتۆمبێلی جۆری " بینتڵی ستەیت لیمۆزین "هاتوچۆ دەكات ،كە نزیكەی ٥٠ ساڵ پێش ئێستا و ئەوكاتەی بووە مەلیكەی بەریتانیا بۆی درووستكراوە.

ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی رووسیاش ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها و كەشخەی درووستكراوی رووسیا بەكاردەهێنیت كە لە جۆری ئۆرۆس سیناتە و پێیدەگوترێت "سینیت" .

كیم جۆنگ ئۆنی ڕێبەری كۆریای باكوور بە ئۆتۆمبێلی "مەرسیدس بێنز ئێس ٦٠٠ بوڵمان گارد" هاتووچۆ دەكات كە درووستكراوی وڵاتی ئەڵمانیایە ، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە گەلێك لە ڕێبەر و سەرۆكی وڵاتانی جیهان بەكاری دەهێنن .

شی جینگ بینگی سەرۆكی چین ئۆتۆمبێلی "هۆنگ كی ئێڵ ٥" بەكاردەهێنێت ، كە ئۆتۆمبێلێكی كەشخەیە لەدرووستكردنیدا بەهرەیان لە جۆری پێش خۆی وەرگرتووە ، لەساڵی ٢٠١٣ پەردەی لەسەر لادراوە و  لەگرانبەهاترین ئۆتۆمبێلەكانی چینە ، تەنیا لە چینیش بەكاردەهێنرێت ، نرخەكەشی ٨٠٠ هەزار دۆلارە .

هەرچی نارۆهیتۆی ئیمپراتۆری یابانە لەرێگای ئۆتۆمبێلی جۆری "سێنچری رۆیاڵ" هاتوچۆ دەكات كەلەلایەن كۆمپانیای تۆیۆتای یابانییەوە درووستكراوە و گەلێك تایبەتمەندی ناوازەی تێدایە .

لە رۆژهەڵاتی ئەفریقیا و بەتایبەت لە كینیا ، ئۆهۆرۆ كینیاتا سەرۆكی كینیا "مەرسیدس بێنز ئێس ٦٠٠ بوڵمان " بەكاردەهێنێت.

هەرچی خێزانی شاهانەیی وڵاتی مەغریبیشە ئۆتۆمبێلێكی هاوشێوە بەكاردەهێنن كە ئەویش "مەرسیدس بێنز ئێس ٦٠٠ بوڵمان "-ە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved