كۆتایی ئەپڵ.. دیزاینەری"ئایفۆن" كۆمپانیاكە بەجێدەهێڵێت

sharpress.net

975 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/07/2019‌

شارپرێس:
لەهەنگاوێكدا، كە كۆمەڵێك پێگەی ئەلیكترۆنی بە كۆتایی ئەپڵ"یان داناوە ، كۆمپانیای تەكنەلۆژیای ئەمەریكی "ئەپڵ" رایگەیاند، سەرۆكی ئیدارەی دیزاینی كۆمپانیاكە لەپێناو دامەزراندنی كۆمپانیایەكی تایبەت دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

ئەپڵ راشیگەیاندووە، جۆنی ئیف ، لەئەمساڵدا پۆستەكەی خۆی لەناو كۆمپانیاكە بەجێدەهیڵێت تاوەكو كۆمپانیایەكی دیزاینی تایبەت بەخۆی دابمەزرێنێت.

هەواڵی جێهێشتنی ئیف بەخێرایی لە جیهانی كار و تەكنەلۆژیا بڵاوبووەوە و بووە هۆی دابەزاندنی پشكەكانی ئەپڵ بەرێژەی ١،٥% دابەزی‌و بووە ١٩٧،٤٤ ، بەوەش زیانی ٩ ملیار دۆلاری لە بەها بازاڕییەكەیدا.

جۆنی ئیف ساڵی ١٩٩٢ چووە ناو كۆمپانیای ئەپڵ و لەساڵی ١٩٩٦ وە سەركردایەتی تیمی دیزاینی كۆمپانیاكەی كردووە و پۆستی ئێستاشی سەرۆكی ئیدارەی دیزاینی ئەپڵە .

چوونی ئیف بۆناو كۆمپانیای ئەپڵ لەكاتیكدا بوو كە ستیڤ جۆبز بۆماوەی ٧ ساڵ لەدەرەوەی كۆمپانیاكە بوو ، لەو ماوەیەشدا ئیف گەلێك داهێنانی كردووە كە كاریگەرترینیان دیزاینی مۆبایلی "ئایفۆن" بوو كە بەهۆی ئەوەی شاشەكەی لەرێگای دەستلێدان و بێبوونی هیچ تەختەكلیلێك لەسەری وەك شۆرشێك وابوو لە جیهانی پەیوەندییەكان .

كاتێكیش ستیڤ جۆبز لەساڵی ٢٠١١ كۆچی دوایی كرد ، زۆركەس پێیان وابوو كە جۆنی ئیف شوێنی جۆبز دەگرێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved