بی ئێم دەبلیو عاشقانی ئۆتۆمبیلی خێرا تووشی سەرسوڕمان دەكات

sharpress.net

294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/07/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای "بی ئێم دەبلیو " ئۆتۆمبیلێكی وەرزشی نمایشكرد، كە دیزاینێكی ناوازەی هەیە و وادەردەكەوێت وەك ئەوەی یەكێك بێت لەگالیسكەكانی فلیمی خەیاڵی زانستی و ئۆتۆمبیلیك بێت ئایندەوە هاتبێت.

ئۆتۆمبیلی Vision M Next بۆدییەكی كراوەی هەیە، كە زۆر لە بۆدی ئۆتۆمبیلی وەرزشی لامبۆرگینی دەچێت لە كانزا و ڕیشاڵی كاربۆن درووستكراوە .

بەشی پێشەوەی بەجۆرێك پێشخراوە تاوەكو  لەڕووی دیزاین و تەكنیكەوە ببێتە شتێكی ناوازە ، كورسی وەرزشی و سوكانێكی هاوشێوەی هی فرۆكەی بۆ درووستكراوە كە لەسەروویەوە شاشەی بچووكی كراوەی بۆدانراوە هەموو زانیارییە پێوستەكان دەخاتە بەردەم شۆفێر لەكاتی شۆفێریكردندا ، تەنانەت تێكرای لێدانی دڵی شۆفێر لەڕێگای تەكنیكێكی تایبەتەوە دەپێوێت كە لە سوكانەكە دانراوە.

داشبۆردی ئۆتۆمبیلەكە هیچ دوگمەیەكی لەسەر نییە ، بەڵكو هەمووی بریتییە لە روویەكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو كە بەدەشتلێدان كار دەكات ، بەرنامەی تایبەتی ئەوتۆی تێدایە لەڕێگای دەنگەوە دەتوانرێت جڵەوی ئۆتۆمبێلەكە بكرێت.

ئۆتۆمبیلەكە دوو بزوێنەری هەیە ، یەكێكیان كارەبایی و ئەوەی تریان بە بەنزین كار دەكات ، كەلە بەشی پێشەوە و دواوەی تایەكان دانراون و هێزێكی ٦٠٠ ئەسپی بەرهەم دەهێنن ، تاودانی خێراییەكەی لە سێ چركەدا لە سفرەوە دەگاتە ١٠٠ كم لە كاتژمێرێكدا ، خێرایی ئۆتۆمبێلەكەش بریتییە ٣٠٠ كم لە كاتژمێرێكدا .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved