شارپرێس:
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 65.70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 65.70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به 59.49 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ له په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كاریگه‌ری ئه‌رێنی كردۆته سه‌ر زۆربوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
ه.م