دەركەوتنێكی جیاوازی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا

sharpress.net

840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/07/2019‌

شارپرێس:
ماریا زاخاروفای وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، وێنەیەكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوكردووەتەوە، كە جیاوازە لەدەركەوتنەكانی پێشووی.

ئەو دەركەوتنەی زاخارۆفا لەگەڵ كەسێك بووە، كە جلوبەرگی ورچی لەبەر بووەو ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لەتۆڕەكە دروست كردووە.

بەشێك لەكاردانەوەكان باسیان لەوە كردووە، كە زاخارۆفا ماشایەو لەگەڵ ورچەكەی دەركەوتووە، وەك ئاماژەیەك بۆ فیلمكارتۆنی ماشای بەناوبانگی رووسی.

وێنەكە تەنیا لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی دروست نەكردووەو بەڵك‌و شەقامی روسیشی بەخۆوە سەرقاڵ كردووە، كە هەندێك رەخنەیان گرتووەو هەندێكیش بەئاسایی وەریانگرتووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved