ڤیدیۆ.. كۆمپانیای مێرسیدس نمایش بە ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات

جیهان

02/07/2019‌ 803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "مێرسیدس"ی ئەڵمانی نمایشی بەنەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی جۆری GLS كرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

ئۆتۆمبیلی GLS دیزاینێكی جوانی هەیەو سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیەو درێژییەكەی 5 مەترو پانییەكەی 190 سەنتیمەترەو لەپێشەوەی بەمادەی كرۆم دیزاین كراوە.

ئۆتۆمبیلەكە حەوت كەس دەكرێت‌و سەرجەم كوشنەكانی جلدن‌و تەواوی سیستەمی ساردكەرەوەو گەرمكەرەوە بەلەمس كاردەكات.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە 8 بستۆنەو هێزی 340 ئەسپی هەیەو بە حەوت گێڕی ئۆتۆماتیك دەگۆڕێت‌و خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات بە 7.2 چركە دەبێت‌و تەواوی خێراییەكەشی دەگاتە 235 كلم/سەعات.

هـ ـ ح