فیلمێكی ئێرانی عێراقی لەسەر تاوانەكانی داعش بەرهەمدەهێنرێت

جیهان

02/07/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری‌و گەشتی عێراقی رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنی ئێرانی فیلمێك بەرهەم دەهێنن.

ئەبدولئەمیر حەمدانی راشیگەیاند، فیلمەكە لەسەر تاوانەكانی داعشەو لەسینەماكانی هەردوو وڵات قەخش دەكرێت.

لەو بارەشەوە، شاندێكی ئێرانی سەردانی عێراقیان كردووەو گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسە كردووە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی لەو بارەوە  ئاشكرابكرێت.

فیلمەكە زیاتر باسی ئەو شوێنە مێژوویانە دەكات، كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانیان پێگەیشتووەو هەر لەناو فیلمەكە باسی شوێنەواری تاقی كیسرا دەكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە