راهێنانی رۆژانە لەتەمەنی ناوەندی بۆ تەندروستی جەستە گرنگە

تەندروستی

02/07/2019‌ 543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، ئەو كەسانەی لەناوەندی تەمەنیان رۆژانە راهێنان دەكەن، سوودی تەندروستی زۆر بەجەستەیان دەگات.

توێژینەوەكە لەسەر 15 هەزار بەریتانی ئەنجامدراوە، كە رۆژانە راهێنانیان كردووە، دەركەوتووە، بەهۆی سوودەكانی ئەو كەسانە تەمەند درێژتربوون.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، سوودی راهێنانی رۆژانە بەشێوەیەكە، كە بەرێژەی 42% لەمردنی پێشوەختە مرۆڤ دەپارێزێت.

توێژینەوەكە لەزانكۆی كامبریج ئەنجامدراوەو ئەوەی بەشداری كردووە، لەهەردوو رەگەز بووەو ئەنجامەكەشی بۆ هەردوولا وەك یەك بووە.

هـ ـ ح