ڤیدیۆ: دوو ماتۆڕسواری هیندی نزیكبوو ببنە ژەمی پڵنگێك

هەمەڕەنگ

02/07/2019‌ 1347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ڤیدیۆیەكی هەستبزوێندا، كە لە هیندستان گیراوە، پڵنگێك هێرش دەكاتە سەر دوو ماتۆرسوار لەكاتێكدا یەك لە ماتۆڕ سوارەكان ڤیدیۆی دەگرێت، هەرچەندە زۆری نامێنێت پڵنگەكە بیان گرێت، بەڵام ئەوەی ڤیدیۆكە دەگرێت مۆبایلەكەی لێ ناكەوێت و لە ڤیدیۆگرتن بەردەوام دەبێت.

ڤیدیۆكە هەموو ڕووداوەكەی تێدایە، لەو كاتەوە كە پڵنگەكە چاوی بە دوو كەسەكەی سەر ماتۆڕسكیلكە دەكەوێت و بە كۆمەڵێ هەنگاوی درێژ بە خێرایی بەرەو ڕوویان دێت، تا ئەو كاتەی كە دڕندەكە دەزانێت كە نێچیرەكانی ڕزگاریان بووە و خۆشی دەگەڕێتەوە ناو دارستان.

ڤیدیۆكە لە یەكێك لە ناوچە گەشتیارییەكانی هیندستان گیراوە.

بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت زۆر گاریگەر بوون بە بینینی ڤیدیۆكە و ستایشی شارەزایی شۆفێرەكەیان كرد لەوەی كە پێی لە بەنزینی ماتۆڕەكە ناو لە هێرشەكە دەربازیان بوو.

ساڵی پاریش لە هیندستان، دوو ماتۆڕ سوار لە یەكێك لە دارستانەكان ڕووبەڕووی دوو پڵنگی هاوشێوە بوونەوە وبە شیوەیەكی سەرسوڕهێنەر ڕزگاریان بوو.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز