باشترینی جیهانە... تایبەتمەندییەكانی فڕۆكەی گوستنەوەی نوێی سەربازی روسی

جیهان

02/07/2019‌ 1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵێك وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیا گرنگی بە كڕینی جۆری نوێی فرۆكەی رووسی " ئێڵ -٧٦" دەدەن، كە تایبەتە بە گواستنەوەی سەربازی .

دەستەی فیدراڵی بۆ هاوكاری سەربازی تەكنیكی روسی باسی لەوە كردووە، كە جۆری نوێی فرۆكەكە ناوی "ئێڵ -٧٦ ئێم دی-٩٠ ئەی"یە .

پێگەی "رووس ئۆبرن ئیكسپۆرت" ئاماژەی بۆ كۆمەڵێك تایبەتمەندی فرۆكەی "ئێڵ -٧٦ ئێم دی-٩٠ ئەی" كردووە.

پێگەكە بڵاویكردەوە، فرۆكەكە فرە ئەركە و دەتوانێت هێز و كەلوپەلی سەربازی بگوازێتەوە و دەستەبەری هێڵەكانی كۆمەككردنی هێزەكان لە ناوچە دوورەكان بكات ، ئەوە سەرباری ئەوەی دەتوانرێت بۆ گواستنەوەی برینداران لەكاتی جەنگ و بەشداری لە كوژاندنەوەی ئاگرەكاندا بكات .

هێزە شەڕكەرەكان دەتوانن ئەو فرۆكەیە لە پرۆسەكانی دابەزاندنی ئاسمانی سەربازەكانیان لەرێگای پەرەشووتەوە بەكاربهێنن ، كە دەتوانێت ١٢٦ سەرباز بە پەرەشووت و تەواوی كەلەپەلەكانییەوە هەڵبگرێت.

ئەو فرۆكە روسییە لەهەموو كەشوهەوایەكدا دەتوانێت بەسەر هەموو ناوچە جوگرافییەكاندا بفرێت ، لەبەر ئەوەی سیستەمی فرۆكەوانی پێشكەوتووی لەسەرە.

كێشی فرۆكەكە لەكاتی فریندا ٢١٠ تۆنە ، لەكاتێكدا لەكاتی نیشتنەوەدا كێشی دەبێتە ١٧٠ تۆن .

فرۆكەكە دەتوانێت بەتێكرایی نزیكەی ٦٠ تۆن مرۆڤ و كەلوپەل هەڵبگرێت ، كە ڕووبەری كۆگاكردنی ناو فرۆكەكە  (24.5*3.45*3.4 مەتر) دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی