لەپارێزگای سلێمانی چەند ماڵێك گورگ لەماڵەكانیان رادەگرن

کوردستان

02/07/2019‌ 2643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  
چەند ماڵێك لە ناحیەی تەكیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی خەریكی ماڵیكردن و بەخێوكردنی گورگی كێوین .

ئەوانەی بەو كارە هەڵدەستن دەڵێن ئامانج لەم كارە ئەوەیە، كە ئەو گورگانە لەگورگی دڕندەوە بگۆڕن بۆ گورگێكی ماڵی و دەستەمۆ ، بەشێوەیەك پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ مرۆڤ هەبێت و وەك هۆكارێكیش بۆ پارێزگاریكردن بەكاریان بهێنن .

هەروەك دەڵێن منداڵ و هەرزەكاران زیاتر هۆگری گورگەكانن ، كە لە بچووكییەوە لەباوەشیان دەگرن تاوەكو سرووشتیان بەشێوەیەكی لێبێت كە بتوانن لەگەڵ مرۆڤ بژین .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی