نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆمار دەكات

sharpress.net

89 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/07/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی 32 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.06 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە 62 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved