شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ڵێت، دەرمانی دژ بە ڤایرۆسی هەموو جۆرە شیرپەنجەکانی ڕەحم کاریگەری هەیە لەسەر ڕاگرتنی تووشبوونەکان و ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات تووشبوونەکانی ئەونەخۆشیە لە 10 ساڵی داهاتوودا کەمدەبێتەوە.
توێژه‌ره‌وانی توێژینه‌وه‌كه‌یه‌ك له بریتانیا و كه‌نه‌دا رایده‌گه‌یه‌نن، "بەڵگەی بەهێز" یان بەردەستکەوتوە، كه کووتانی دژ بە ڤایرۆسی هەوکردنی دومەڵی پێست (HPV) کاردەکات بۆ خۆپاراستن لە شیرپەنجەی ڕەحم لە ژینگەکانی جیهاندا.
مارک بریسن تایبەتمەند بە ئابورری تەندروستی نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لە زانکۆی لاڤال لە کەنەدا و بەشداری توێژینەوەکە رایگه‌یاندووه، "ئاکامەکان ئاماژە به‌وه‌ده‌كه‌ن لە 10 ساڵی داهاتوودا کەمبوونەوەی نەخۆشی شیرپەنجەی ڕەحم دەبینین".
ه.م