ئیرادەیەكی پۆڵاین.. ژنێك 270 كیلۆگرامی لەكێشی كەمكردەوە

جیهان

03/07/2019‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی ئەمریكی بەئیرادەیەكی پۆڵاین، رووبەڕووی كێشە زۆرەكەی بووەو توانی 270 كیلۆگرام بەكێشی كەمبكاتەوە.

پێگەی LADbible بڵاویكردەوە، كە ئەو ژنە ناوی میلا بووەو تەمەنی 51 ساڵ بووەو پێشتر كێشی 340 كیلۆگران بووەو دوای سێ‌ ساڵ توانیویەتی ئەو رێژەیە لەكێشی كەمبكاتەوە.


ژنەكە بە بەشداری لەبەرنامەی My 600lb Life لەكەناڵی TLC ئەو كێشەی كەمكردووەتەوە، بەوەش پلەی یەكەمی بەرنامەكەی بەدەستهێناوە.

ژنەكە لەرێگەی كەمكردنەوەی خواردن لەسەرەتای بەرنامەكە 50 كیلۆی دابەزاندووەو دواتر بەردەوام بووە تا سێ‌ ساڵ بەوەش 270 كیلۆگرامی لەكێشی كەمكردووەتەوە، كە لەو ماوەیەدا راهێنانی كردووە.

هـ ـ ح