شێفرۆلییە ئۆتۆمبیلە وەرزشییەكەی بەنرخێكی خەساڵی دەفرۆشێت (+وێنە)

جیهان

03/07/2019‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Barrett-Jackson بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ئۆتۆمبیلی جۆری Chevrolet Corvette C7 نمایشكردووە بۆ فرۆشتن، كە نرخەكەی 700 هەزار دۆلارە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی دیزاینێكی جوانەو كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی هەیە، كە تایبەتمەندییەكانی وەرزشییەو چەند رەنگێكی لەبەردەستە.

ناوەوەی ئۆتۆمبیلەكەش دیزانێكی جوانی هەیەو تەواوی كوشتەكانی جلەو بەرەنگی رەش‌و سوور نەخشێنراوە.

هەروەها ئۆتۆمبیلەكە بزوێنەرێكی بەهێزی هەیە، كە لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات لەماوەی 3 چركە دەڕوات‌و هەشت بستۆنی هەیەو تواناكەی 6.2 لیترە بەهێزی 650 ئەسپ.

هـ ـ ح