یەكەم ڤیدیۆی هەیفا وەهبی دوای نەخۆشكەوتنی بڵاودەكرێتەوە

هەمەڕەنگ

03/07/2019‌ 1480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی لوبنانی، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چات بڵاوكردەوە، كە یەكەم ڤیدیۆیەتی دوای نەخۆشكەوتنی بڵاودەكاتەوە.

هەیڤا لەگەڵ خوشەكەی ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە، دوای ئەوەی ماوەی رابردوو نەخۆشكەوتنی راگەیاند، كە ئێستا باری تەندروستی باشە.

هەیفا نەخۆشی لەجگەیدا هەبووە، كە وردەكارییەكەی تائێستا بۆ میدیاكان باسنەكراوەو خۆشی زانیاری لەبارەوە ئاشكرانەكردووە.

هەیفا بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە ماوەیەك لەنەخۆشخانە مایەوەو بەو هۆیەشەوە لەهەوادارەكانی دووركەوتەوە، كە ئەوەش كاردانەوەی دروست كرد.

هـ ـ ح

بەپەلە