هۆشداری دەدرێتە ئەوانەی دەچن بۆ مەلەوانگەكان

تەندروستی

03/07/2019‌ 1254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی كۆنترۆلكردنی نەخۆشییەكان هۆشداری دەداتە ئەوانەی كە دەچن بۆ مەلەوانگەكان لەوەی كە دەشێت چەندان جۆر بەكتریای زیانبەخش لە ئاوی مەلەوانگەكاندا هەبن.

یەكێك لە مەترسیدارترین جۆری ئەو بەكتریایانە پێی دەوترێت crypto كە لە پیسایی مرۆڤدا هەیە و بە گوێرەی ناوەندەكە تا دێت خەڵكێكی زۆرتر بەهۆی ئەم بەكتریایەوە نەخۆش دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەكە، لە ماوەی نیوان سالانی ٢٠٠٩-٢٠١٧ ڕێژەی تووشبوان بە نەخۆشی لە ڕێگەی ئەو بەكتریانەوە ١٣٪ بەرز بووەتەوە.

بەشێكی زۆری ئەوانەش لە مەلەوانگەكانەوە توشبوون، هەرچەندە دەشێت لەدەریاچەكانەوە یان بەهۆی ماڵاتیشەوە تووش ببی.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، دەشێت بەو هۆیەوە تووشی سكچونێكی زۆر ببێ، كە بۆ ماوەی سێ هەفەت بخایەنێت. بۆ منداڵان، ژنانی دووگیان یان هەر كەسێك كە سیستەمی بەرگری لاواز بێت، دەشێت لەمەش خراپتر بێت.

بە گوێرەی ناوەندەكە بەشێكی زۆری بەكتریا و میكرۆبەكان بەهۆی ئەو ماددە كیمیاییانەی لە حەوزەكان دەكرێن، دەمردن، بەڵام ئەو جۆرەیان دەتوانێت تا ماوەی حەوت ڕۆژ بەرگەی ئەو ماددانە بگرێت.

ئاژانسەكە ڕێنمایی دەدات، كە نابێت ئەوانەی نەخۆشی سكچوونیان هەیە ڕێگەیان پێ بدرێت لە حەوزەكاندا مەلە بكەن، هەر كەسێكیش بەر لە مەلەكردن پێویستە زیاد لە خولەكێك خۆی بشوات. هەروەها لە كاتێكدا لە ئاوەكەدایت، هەوڵ بدە بە هیچ شێوەیەك ئاو قوت نەدەیت و كە هاتیتە دەرەوەش جلی مەلەكردن دابنێ.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز