دوای فشاری ژاپۆنییەكان كیم كارداشیان دەستبەرداری "كیمۆنۆ " دەبێت

هەمەڕەنگ

03/07/2019‌ 1456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەو فشارە زۆرەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر كیم كارداشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریكی درووستبوو بەهۆی ناونانی ماركە نوێكەی تایبەت بە جلوبەرگی ژێرەوەی ئافرەتان ، بڕیاریدا بەدەم داخوازییەكانی گۆڕینی ناوەكەوە  بێت .

پێشتر كیم كارداشیان رایگەیاندبوو ، ماركەیەكی نوێ تایبەت بە جلوبەرگی ژێرەوەی ئافرەتان رادەگەیەنێت بەناوی "كیمۆنۆ سۆلوشن وێر" ، كە لەراستیدا ناوی كیمۆنۆ جلوبەرگی میللی و نەریتی ژاپۆنییەكانە .

بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ، هەر لەگەڵ راگەیاندنی ناوی ماركە نوێكە ، كارداشیان كەوتە بەر شەپۆلێكی گەروەی رەخنە و نارەزایەتی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت لە ژاپۆنەوە ، بەشێوەیەك ئەو هەنگاوە وەك جۆرێك لە سوكایەتیكردن بە كولتووری نەتەوەیی و میللی یابانییەكان هەژمار كرا كە مێژووەكەی بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە.

كارداشیانیش لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر نووسی: نیشانە بازرگانییەكەمان و بەرهەمەكانی لەسەرەتادا بە هەمەرەنگی و ناوازەیی جیادەكرایەوە.

هەروەها ئەوەشی نووسی: بەڵام دوای بیركردنەوە و لێوردبوونەوە بڕیارماندا ناوێكی نوێ بۆ ماركەكەمان دەستنیشان  بكەین كە ئەویش "سۆلووشن وێر" دەبێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە