شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی سەلماندووە كە توانای زاووزێی پیاوان لەگەڵ گەیشتنیان بە تەمەنی پەنجا ساڵیدا زۆر كەم دەبێتەوە.
بەتێكڕایی ئافرەتان لەتەمەنی ٥١ ساڵی دەگەنە تەمەنی نائومێدیی ، بەڵام پزیشكان سەرنجیانداوە، كە پیاوانیش لەو تەمەنەدا تووشی ڕەوشێكی هاوشێوەی ئافرەتان دەبنەوە.
دكتۆر گی مۆریس لەزانكۆی گۆڵدج لەندەن دەڵێت: لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن، بڕ و كوالێتی سپێرم كەمدەبێتەوە، كە ئەمە لەدوای تەمەنی ٥٠ ساڵیدا كاریگەری گەورەی دەبێت ، دەكرێت چیرۆكی ئەو ناودارانەی لەتەمەنی شەستەكانی تەمەنیاندا دەبنە باوك تێڕوانینێكی ناراستیان لەسەر مەترسییەكانی درەنگ بوون بەباوك پیشان بدات.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، تێكرای منداڵبوون لای ئەو پیاوانەی لەخوار ٣٥ ساڵییەوەن گەیشتووەتە ٥٠% ، بەڵام ئەو پیاوانەی گەیشتوونەتە ٥١ ساڵی ئەوە ئەو ڕێژەیە بۆ ٣٠% دابەزیوە.
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی ئەوروپی لەسەر زاووزێی مرۆڤو كۆرپەلە لە ڤییەنای پایتەختی نەما خراوەتە ڕوو .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی