شارپرێس:
فیلمی The Bodyguard بەیەكێك لە بەناوبانگترین ئایكۆنەكانی سینەمای جیهانی لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو هەژمار دەكرێت ، بەڵام بەشی دووەمی ئەو فلیمە ئەگەر چاوی بەدنیا هەڵهێنابایەوە ئەوە هەڵلایەكی گەروەی دەنایەوە .
پێگەی People ی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، كە كیڤن كۆستنەر جەختی كردووەتەوە شازادە دیانا رەزامەندی دەربرێوە، كە ئەو سیناریۆی فلیمێكی سینەمایی بنووسێت و دیانا رۆڵی سەرەكی تێدا بگێڕێت.
كۆستنەر دەڵێت : لەیادمەلەكاتی قسەكردنمان بەتەلەفۆن زۆر نەرم و نیان بوو لەگەڵم ، پرسیاری ئەوەی لێكردم كە ئایا كێشەی ماچكردنمان بۆ دێتەپێش؟ لەبەر ئەوەی بەدرێژایی كات هەر لەژێر چاودێریدا بوو بۆیە راڕا بوو و پارێزی دەكرد .
بەگوێرەی رۆژنامەكە بابەتی فلیمەكە بریتییە لە پاراستنی دیانا لە هەوادار و وێنەر و خۆتێهەڵقولتێنەران لەلایەن كیڤن كۆستنەرەوە ، بەڵام دواتر پەیوەندییەكەیان گەشە دەكات تا دەگاتە ئاستی پەیوەندی خۆشەویستی و رۆمانسییەت .
كۆستنەر وتووشیەتی: لەمانگی ئابی ساڵی ١٩٩٧ و رۆژێك پێش مردنی دیانا، كە بەرووداوێكی هاتوچۆ لەپاریس گیانی لەدەستدا ، كۆتایی بە نووسینی سینارۆكە هێناوە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی