نــرخــی نــەوت لـە بـازاڕەكــانــی جــیــهــان جــێگـیــر دەبـێـت

جیهان

03/07/2019‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگیربوو، ئەوەش دوای بڕیاری وڵاتانی ئەندام بۆ درێژكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەم.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، تەنیا 12 سەتن لەنرخەكەی بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.52 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان تەنیا 16 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.41 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

رۆژی سێ‌ شەممە وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك، كە تایبەتە بەو وڵاتانەی بەرهەمهێنی نەوتن كۆبوونەوەو بڕیارەكەشیان ئەوە بوو، بۆ نۆ مانگی تر رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەم درێژ بكەنەوە.

هـ ـ ح