داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ مانگی حوزەیران زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار بووە

عیراق

03/07/2019‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی نەوتی عێراق تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراو و داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی حوزەیران ئاشكرا دەكات .

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا (١٠٥) ملیۆن و (٦٠٣) هەزار و ( ١٠٧)  بەرمیل نەوتی خاو هەناردەكراوە ، كە داهاتەكەی گەیشتووەتە (٦) ملیار و ( ٣٩٧) ملیۆن و (١٧٢) هەزار دۆلار.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، تێكڕای هەناردەكردنی نەوتی خاوی مانگی حوزەیران لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەراست و باشووری عێراق بریتی بووە لە ( ١٠١) ملیۆن و ( ٧٠٥) هەزار بەرمیل ، بەڵام لەكێڵگەكانی كەركوك و لەڕێگای بەندەری جەیهانی توركییەوە گەیشتۆتە (٣) ملیۆن و (١٦٢) هەزار و (٥٥٩) بەرمیل ، وە لە كێڵگەی "گەیارە" (٧٣٥) هەزار و ( ٥٤٨)بەرمیل بووە.

جیهاد باسی لەوە كردووە، كە تێكرای هەناردەكردنی نەوت بریتی بووە لە (٣) ملیۆن و ( ٥٢٠) بەرمیل نەوت ، بەشێوەیەك لەبەندەری بەسرەوە تێكرای هەناردەكردن (٣) ملیۆن و ( ٣٩٠) هەزار بەرمیل بووە ، لە بەندەری جەیهانی توركیشەوە رۆژانە (١٠٥) هەزار بەرمیل بووە ، لە كێڵگەی قەیارەشەوە رۆژانە (٢٥) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە تێكڕای نرخی نەوت بۆ ئەو مانگە (٦٠،٥٧٨ ) دۆلار بووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی