بەکتریاکانى سەر شاشەى مۆبایل کاریگەرى لەسەر کۆئەندامى بەگرى هەیە

هەمەڕەنگ

03/07/2019‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لەلێكۆڵینەوەیەكی‌ نوێی دەركەوتووە ئەو كەسانەی‌ نەخۆشن‌و ئەوانەشی‌ سەردانی‌ نەخۆش دەكەن لەنەخۆشخانەكان‌و مۆبایلیان پێیە، بەبەراورد بەتیم‌و كارمەندە تەندروستییەكان دوو هێندە زیاتر میكرۆبی‌ پیس هەڵدەگرن.

لیكۆڵینەوەكە كە لە توركیا ئەنجامدراوە زاناكانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەكەن جۆرە بەكتریایەكیان لەسەر مۆبایل دۆزیوەتەوە كە كاردەكاتە سەر كۆئەندامی‌ بەرگری‌.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە دوای‌ شیكاری‌ پزیشكی لەسەر (200) دووسەد مۆبایلی‌ نەخۆش‌و سەردانكاران‌و كارمەندانی‌ نەخۆشخانە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی‌ مۆبایلی‌ نەخۆشەكان‌و ئەو كەسانەی‌ سەردانیان دەكەن سەرچاوەی‌ هەڵگری‌ بەكتریایە، بەبەراورد بەمۆبایلی‌ كارمەندانی‌ نەخۆشخانە.

هەروەها بەپێی توێَژینەوەكە چارەكێكی‌ ئەو نەخۆشانەی‌ لەوڵاتە تازە گەشەسەندووەكاندا دەژین لەكاتی‌ چارەسەركردندا دووچاری‌ توشبوون بەمیكرۆب دەبنەوە، ساڵانەش لەویلایەتەیەكگرتووەكانی‌ ئەمریكادا نزیكەی‌ ملیۆنێك (700) هەزار كەس تووشی‌ ئەو میكرۆبە دەبن، نزیكەی‌ (100) هەزار كەسیش بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

س.هـ