شارپرێس:
هه‌رسێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس ئه‌پ له‌به‌شێك له وڵاتانی جیهان له‌كاركه‌وتن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رنامه‌ی واتس ئه‌پ و هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسووك و ئینستاگرام له‌به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان وه‌ك به‌ریتانیا، كه‌نداو، ئه‌مریكا، باكوری ئه‌وروپا له‌كاركه‌وتن و به‌كارهێنه‌ران ناتوانن وێنه‌كان داببه‌زێنن، یاخود بابه‌تی نوێ بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئه‌و كێشه‌یه له‌كاتێكدایه له‌مساڵدا چه‌ندین جاری دیكه هه‌رسێ كۆمپانیاكه ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی وه‌ستان له خزمه‌تگوزارییه‌كانی بوه‌ته‌وه، تا ئێستاش دیارنییه كێشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به‌چییه‌وه هه‌یه.
ڕ . ج