جگه‌ره‌كێشان زیانی گه‌وره‌ به‌ چاو ده‌گه‌یه‌نێت

sharpress.net

304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/07/2019‌

شارپرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه‌ گه‌ورانه‌ی جیگه‌ره‌كێشان بۆ سییه‌كان هه‌یه‌تی، هاوكات مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی چاوه‌كان.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی شانشینیی له‌ به‌ریتانیا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان تا ئه‌ندازه‌ی له‌ده‌ستدانی بینایی جگه‌ره‌كێشه‌كه‌ ده‌ڕوات.

به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌ خراپه‌ی له‌نێو دوكه‌ڵی جگه‌ره‌دا هه‌یه‌، تۆڕی چاو ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه‌، كه‌ هه‌ستیارترین شوێنی چاوه‌كانه‌.

هه‌مووان تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك عائیشه‌ فه‌زلانی كه‌ پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی چاوه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی نیشتمانی شانشینیی له‌ به‌ریتانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، به‌ده‌ر له‌په‌یوه‌ندیی نێوان شێرپه‌نجه‌ و جگه‌ره‌كێشان، هاوكات نه‌خۆشیه‌كانی چاو دیارترین هۆكاریی بۆ جگه‌ره‌كێشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

جگه‌ره‌كێشه‌كان 16 جار زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ناكێشن ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی بینایی ده‌بنه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ كه‌ واده‌كات چاو وه‌ك پێویست خوێنی بۆ نه‌چێت.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved