قەمیسەكەی شازادە دیانا لەزیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت

هەمەڕەنگ

04/07/2019‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵی RR Auction‎ لەزیادكردنێكی ئاشكرادا، ئەو پارچە جلەی شازادە دیانای بەریتانی دەفرۆشێت، كە وەرزشی پێوەدەكرد.

قەمیسەكە، وەرزشییەو تەنیا بەو قەمیسەوە وەرزشی كردووە، كە نرخەكەی لە پێنج هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات‌و رەنگە بەزیاتر لەو نرخە بفرۆشرێت.

گۆڤاری تایم بڵاویكردەوە، ئەو قەمیسەی دیانا زۆرجار لەبەریكردووەو چەندین وێنەشی پێوەگرتووە، باسی لەوەش كردووە، كە چیرۆكێك لەپشت لەبەركردنی ئەو لەبەركردنەوەیە.

بلوسەكەی شازادە دیانا، مۆرەو لەلایەن كۆمپانیای Virgin بەرهەمهێنراوەو لەسەری نووسراوە Fly Atlantic، كە بەدیاری لەلایەن ریچارد برانسۆن دەمەزرێنەری كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكە پێی بەخشراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە