شارپرێس:
لە ڤیدیۆكەدا چەند تەماشاكەرێك بە ترسەوە سەیری ڤیدیۆی هێلیكۆپتەرێك دەكەن، كە كەسایەتی سیاسی هیندی، ماهان بالاكناپی هەڵگرتووە و بە بێ كۆنترۆڵ شێتانە دەخولێتەوە و تەنیا چەند مەترێكیش لە زەوییەوە دوورە.
لە كاتێكدا ئەم پەرلەمانتارە لە دەلهییەوە بۆ شاری ئەلوەر گەشتی كردووە، هەوڵی داوە لە یەكێك لە گوندەكان بنیشێتەوە و ئەو ڕووداوە پێشبینی نەكراوە ڕوویداوە.
بەڵام فڕۆكەوانەكە لێهاتوو بووە، توانیویەتی كۆنترۆڵی هێلیكۆپتەرەكە بە دەست بێنێتەوە و خۆی لە كارەسات لابدات.
بەرپرسان بای بەهێز و لاری ئەو شوێنەی كە كۆپتەرەكە ویستویەتی لێی بنیشێتەوە بە هۆكاری ڕووداوەكە دەزانن.
دوای ئەوەی فڕۆكەوانەكە نەیتوانی لەو گوندە بنیشێتەوە، ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ دەلهی و لە كۆتاییدا پەرلەمانتارەكە بە وشكانیدا گەشتی كرد بۆ شوێنی مەبەست.
وەرگێڕان: هێمن عەزیز