ڤیدیۆ.. تایبەتمەندی نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلی X6ی بێ‌ ئێم دەبلیو

جیهان

04/07/2019‌ 1106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "بی ئێم دبلیو"ی ئەڵمانی نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی X6 دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە ئێستا لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایە.

كۆمپانیاكە ڤیدیۆیەكی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی لەكاتی تاقیكردنەوەدا بڵاوكردووەتەوە، كە لەناوەو دەرەوە دیزاینێكی جوانی هەیەو تەواوی لایتەكانی سیستەمی LED هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە تایبەتمەندی وەرزشی هەیەو بزوێنەرەكەی 6 بستۆنەو هێزەكەی 250 و400 ئەسپەو جۆرێكی تریشی هەیە، كە بزوێنەرەكەی تۆربینی هەشت بستۆنییەو هێزەكەی 575 و 600 ئەسپەو حەوت گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیە.

ئۆتۆمبیلی X6 سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیەو سیستەمی قورسكردنی لەسەر زەویشی بەردەستە، بۆ ئەوەی لەكاتی بەفرو سەرما كێشەی رۆشتنی بۆ دروست نەبێت.

هـ ـ ح