ڤیدیۆ.. Oppo بە "بكوژی مۆبایلە زیرەكەكان"ی نمایش دەكات

هەمەڕەنگ

04/07/2019‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Oppoی چینی، مۆبایلێكی نوێی خستە بازاڕەكانی جیهان، كە بە "بكوژی مۆبایلە زیرەكەكان" ناو دەبێت، ئەوەش بەهۆی زۆری تایبەتمەندییەكان‌و هەرزانی نرخی.

مۆبایلەكە دیزانێكی جوانی هەیەو بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت‌و تایبەتمەندی (157/75/9.1 ملم)، هەیەو شاشەكەی  AMOLED گەورەیە بەقارەی 6.4 بۆس‌و بە دیقەی (2340/1080) پێكسڵ.

مۆبایلەكە سیستەمی "أندروید-9" (Pie)، لەسەرەو دوو مكەبەرەی گەورەی جۆری Dolby Atmos لەسەرەو پرۆسێسەرەكەشی Mediatek Helio p90 رامەكەی 6/8 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 128/256 گێگابایتە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە (48+8) میگاپێكسڵەو هی كۆمپانیای سۆنییەو كامێرای لاوەكیشی 32 میگاپێكسڵەو كۆمەڵێك تایبەتمەندی تریشی هەیە.

هـ ـ ح