خواردنە سوورەكراوەكان مەترسی لەسەر دڵ دروست دەكەن

تەندروستی

04/07/2019‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەریختووەتە، كە خواردنە سوورەكراوەكان مەترسی لەسەر دڵی مرۆڤ دروست دەكەن.

بەپێی ئەنجامی نوێژینەوەكە خواردنە سوورەكراوەكان چەندین نەخۆشی دڵیان بەدواوە دەێت‌و ئەوەش دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

توێژینەوەكە لەسەر سەدو صەنجا كەسی خۆبەخش ئەنجامدراوە، كە لەهەفتەیەكدا زیاتر لەیەك جار خواردنی سوورەكراویان خواردووەو ئەنجامەكەش بەو شێوەیە بووە، ئەوەش بەهۆی كۆبوونەوەی چەند مایەكی كیمیایی لەسەر ئەو جۆرە خواردنە.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، خواردنە سوورەكراوەكان رێژیەكی زۆر چەوریان تێدا كۆدەبێتەوەو ئەوەش ئەگەری تووشكردنی مرۆڤ بەنەخۆشی دڵ زیاتر دەكات.

هـ ـ ح