ڤیدیۆ.. فڕۆكەوانێكی ئەمریكی بەناچاری لەناوچەیەكی دەشتیایی دەنیشێـەوە

جیهان

04/07/2019‌ 1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكەوانێكی ئەمریكی بەهۆی بوونی كێشەی تەكنیكی لەناوچەیەكی ئاسایی نیشتەوەو دواتر تیمێك بەهانایەوە چوون.

رووداوەكە لەهەرێمی سان بیرناردینۆی باشووری كالیفۆرنیا لەئەمریكا روویداوە و ئەوەی ئەوەی كێشەی بۆ دروست بووە، فڕۆكەوانەكە بڕیاریداوە لەو ناوچە دەشتیاییە بنیشێتەوە.

فڕۆكەوانەكە دوای نیشتنەوەی پەیوەندی بەهێزەكانی پۆلیس كردووەو ئەوانیش بەهانایەوە چوون.

كێشەی فڕۆكەكە لەبزوێنەرەكەی بووەو بەو هۆیەشەوە پەستانی بەرزبووەتەوەو لەئیش كەوتووە، ئەوەش فڕۆكەوانەكەی ناچار كردووە بنیشێتەوە.

هـ ـ ح