ئێران چەند كەسێك بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریكا لەسێدارە دەدات

جیهان

04/07/2019‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران ڕایگەیاند، چەند گومانلێكراوێك بە تۆمەتی سیخۆڕیكردن بۆ ئەمریكا ڕووبەڕووی سزای لە سێدارەدان دەبنەوە

لەگەڵ گرژبوونی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران، دەزگا ڕاگەیاندنەكانی ئێران ڕایانگەیاند، داواكاری گشتی ئێران هەوڵی سەپاندنی سزای لە سێدارەدان دەدات بەسەر چەند گومانلێكراوێكدا، كە ساڵی ڕابردوو بە بیانووی سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا لە دەزگا سەربازی و ناوەكییەكانی ئێراندا دەستگیر كران.

مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو ئێران ڕایگەیاند، دەیان سیخوڕی لە دەزگا دەوڵەتییەكاندا دەستگیر كردووە و بەشێكی زۆریان ڕەگەزنامەی دوو وڵاتیان هەبووە.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا، ئێران ڕایگەند كە فەرمانبەرێكی پێشووی دەستەی ئاسمانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە سێدارە داوە بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ دەزگای جاسوسی ئەمریكا CIA.

وتەبێژی دادوەری، غولام حسێن ئیسماعیل، وتی: ژمارەیەك لەو گومانلێكراوانەی كە ساڵی پار دەستگیر كراون، لە دادگای سەربازی سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنراوە. 

هەروەها وتیشی: دوو لە تۆمەتبارەكان، كە سەربازی نەبوون، سزای زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز