هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلی بڕاوەو لافاو دواناخات

کوردستان

04/07/2019‌ 561 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە هیچ خاووخلیچكییەك لە جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلی نقوومبوو و بڕاوە بۆ ناوخۆی هەرێم بكرێت.

سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەوە بڕیارە وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.

سامی جەلال راشیگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ نایەوێت هیچ گۆرانكارییەك لە ئەو بڕیارەدا بكات كە لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە".

لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ، وەزارەتی نوخۆی هەرێم بڕیاریدا كە ڕێگە نەدات ئۆتۆمبێلی ژێرئاوكەوتوو و ئۆتۆمبێلی براو ە وئەوانەی دەعمیان كردووە بۆ ناو هەرێم هاوردە بكرێن ، هۆشداریشی بەو كۆمپانیایانەدا كە ئۆتۆمبێل هاوردە دەكەن بەوەی ئەگەر بێت و بڕیارەكە پیشێل بكەن ئەوە بە بەڕی ٥٠ ملیۆن دینار سزا دەدرێن .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی