شارپرێس:
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵاو تویَِژینهوهی زانستی دهڵێت، حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاریداوه 10 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكارانی تواناسازی خهرج بكات.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگهیهندراوێكدا رایگهیاندووه، "لە دوو نوسراوى جیادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى کردبوو بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى، لە بەرامبەردا سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى١٠ ملیۆن دۆلار بۆ تواناسازى".
دهشڵێت، "وەزارەتەکەمان بە نوسراوى ژمارە (٥١٦٦) لە ڕێکەوتى (٣/٤/٢٠١٩) ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنحومەنى وەزیران کرد بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ خوێندكاران و دهرچوانی تواناسازى، ئەوانەى بەردەوامن لە خوێندن و ئەوانەشى خوێندنیان بەسەرکەوتوى تەواو کردوە، دواتریش لە نوسراوێکى دیکەیدا بە ژمارە (٨٤٩٣) لەڕێکەوتى (١٢/٦/٢٠١٩) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رونکردنەوەى پێویستى ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیرانى کرد لەبارەى خەرجکردنى شایستەى دارایى بۆ خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى".
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى، "دواى نوسراوى وەزارەتەکەمان، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى، بە تەرخانکردنى ئەم بڕە پارەیە بەشێک لە کێشەى خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى چارەسەردەبێت".
عەباس ئەکرەم دهشڵێت، وابڕیارە دواى تەواوبونى ڕوشوێنە پێویستەکان وەک قۆناخەکانى پێشوو دەستبکرێت بە دابەشکردنى ئەم بڕە پارەیە بەسەر خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى.
ه.م