پاریس سان جێرمان كڕینی ئەستێرەیەكی مانچستەر یونایتید رادەگەیەنێت

وەرزش

05/07/2019‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان، بەفەرمی كڕینی یاریزانێكی لەیانەی مانچستەر یونایتید راگەیاند.

یانەی پاریس سان جێرمان، رایگەیاند، یاریزانی ئیسپانی ئەندیر هێریرای لەیانەی مانچستەر یونایتید كڕیوە، ئەوەش بەگرێبەستێكی پێنج ساڵە.

یانەی پاریس سان جێرمان لەو بارەوە وێنەیەكی ئەو یاریزانەی لەئەژمارە فەرمییەكانی بڵاوكردووەتەوەو بەخێرهاتنی یاریزانەكەی كردووە.

یاریزانەكە تەمەنی 21 ساڵە، لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی پاریس سان جێرمانیش ئەو یاریزانەی كڕیوە.

هـ ـ ح