پاڵەوانی زنجیرە درامای “گەیم ئۆف پرۆن” هاوسەرگیری دەكات

هەمەڕەنگ

05/07/2019‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمە ئەكتەری هۆیلیوود سۆفی تێتنەر، "سانسا ستارك" پاڵەوانی زنجیرە درامای تەختە پاشاییەكان، كە ناسراوە بە گەیم ئۆف پرۆن GoT هاوسەرگیری كرد.

ئەو خانمە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژ جۆناس بڵاو كردەەوە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان لەرۆژی چوار شەممە. 

سۆفی ٢٣ ساڵ لە وێینەكەدا بە زەردەخەنەیەكی قەشەنگ دڵ خۆش دەردەكەوت، هەروەها عەزییەیەكی سپی پۆشیوە و دەستی گۆرانیبێژ  جۆ جۆناس هاوسەری  داهاتووی گرتووە. 

هاوكات هاوسەرەكەی جۆ جۆناس بەهەمان شێوە دڵخۆش دەردەكەوێت بە هاوسەرگیریەكەیان.

ناونیشانی پۆستەكەی سۆفی لە ئینستاگرام  نوسراوە خانم و بەرێز جۆناس.

لە هەمان كاتدا دیزاینەری عەزی هاوسەرگیریەكەی خانمە گۆرانیبێژ سۆفی، كە ناسراوە بە " نیكۆلاس " لە ئەكاوینتەكەی خۆی لەئنیستاگرام وێنەیەی سۆفی بڵاوكردووەتەوە، كە بەشی دواوەی عەزییەكەی دەركەوتووە و تێیدا وردەكاری درووستكردنی ئەو عەزییە ناوازەو قەشەنگەی تیادا باسكردووە. هەروەها سۆفی تیادا تاگ كردووە و لێی نووسیوە" بەڕاستی جوان و قەشەنگ دەردەكەویت"

ئەو هەڵبژاردە ناوازەیەی لە كاتی دەستنیشانكردنی عەزیی هاوسەرگیریەكەی سەیرو سەمەرە نییە بۆ هەوادارەكانی ، لە كاتێكدا سۆفی نوێنەری براندی جلوبەرگی فەرەنسییە.

پێش ئەم ئاهەنگە میانەی ئاهەنگی خەڵاتەكانی بیڵبۆرد لە مانگی پێنجدا ، ئاهەنگێكی هاوسەرگیریان رێك خست. بەڵام جۆی هاوسەری سۆفی ئەوەی خستە ڕوو كە ئەم ئاهەنگ بچووكە دەكەین پێش ئاهەنگە یاساییەكە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل