جگەرەی ئەلیكترۆنی زیان بە خانەكانی مێشك دەگەیەنێت

تەندروستی

05/07/2019‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی ئەمەریكی ئەوەی ئاشكراكردووە، جگەرەی ئەلیكترۆنی رەنگە زیانی گەورە بە خانەكانی مێشك بگەیەنێت تا دەیانگەیەنێت تێكچوون و مردنیان . 

رۆژنامەی "نیویۆرك دەیلی نیوز" ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لێكۆڵینەوەكە لەلایەن زاناكانی زانكۆی كالیفۆرنیاوە كراوە و بەپێی لێكۆڵینەوەكە جگەرەی ئەلیكترۆنی لەرێگای گەرمكەرێكەوە كار لەسەر گەرمكردنی شلەیەك دەكات، كە لەناویدا نیكۆتین هەیە ، تا ئەو شلەیە دەگۆڕێت بۆ هەڵمی نیكۆتینی و جگەرەكێشەكان هەڵی دەمژن .

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە، تائێستا ڕوون نییە ئەو بڕە لە ماددە كیمیایییە، كە كە لەناو جگەرە ئەلیكترۆنییەكاندایە چەندە، كە كار لە خانەكانی مێشك دەكات بەتایبەت ماددەی "مایتۆكۆندریا".

تیمی لێكۆڵینەوەكە خانە قەدییە دەمارییە چێنراوەكانی ناو مشكی تاقیگەییان بەكارهێنا بۆ دیاریكردنی هۆكاری ئەو زیانەی بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە بەر ئەو خانانە دەكەوێت ، دەركەوتووە ئەو خانانە بەهۆی شەكەتبوونەوە تووشی زێدە دەردانی "مایتۆكۆندریا " دەبن .

هەروەها لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە گەنجان و ئەو كۆرپەلانەی دایكیان جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكیشێت زۆرترین زەرەریان بەردەكەوێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی