شارپرێس:
ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی شەكرە بوون ئەمە مانای ئەوە نییە بەیەكجاری واز لەخواردنە دڵخوازەكانیان بهێنن ، بەتایبەت خواردنی میوەكان لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندن بە كانزاو ڤیتامین و ڕیشاڵەكان .
لەبەرانبەردا هەندێك خواردنی درووستكراو هەیە، كە لەدرووستكردنیدا برێكی زۆر شەكر بەكاردەهێنرێت وەك خواردنەوە گازییەكان و شەربەتی شیرینكراو ، كە زۆر پێویستە لێیان دوور بكەوینەوە، بەڵام خواردنی میوە بەشێوەیەكی مامناوەند بەسوودە بۆ جڵەوكردنی نەخۆشییەكە لەبەر ئەوەی شەكری سروشتی و ڕیشاڵ و خۆراكی بەسوودی تێدایە .
لێرەدا ٤ میوە هەیە دەبێت لەخواردنیدا وریای بڕو ئەو كالۆرییە بیت، كە تێیدایە و تابكرێت بەهیچ جۆرێك ئێواران نەخورێت ئەوانیش:
ترێ : دەوڵەمەندە بە شەكر و كاربۆهیدرات .
مانگۆ: هەر دانەیەك مانگۆ ٣٠ گرام كاربۆهیدرات و ٢٦ گرام شەكری تێدایە ، لەبەر ئەوەی تووشبووی شەكرە نابێت رۆژی لە نیو دانە مانگۆ زیاتر بخوات .
ئەنەناس: نابێت لە رۆژێكدا لە نیو كوپ لە قاشكراوی ئەو میوە كەمەرەییە زیاتر بخورێت.
گێلاس: خواردنی گێلاس دەبێتە هۆی بەخێرایی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا ، بۆیە بەپێی قسەی پسپۆرانی بواری خۆراكی نابێت رۆژانە لە مشتێك زیاتر لەو میوە بخورێت.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی