نەمسا جگەرەكێشان لەچێشتخانە و قاوەخانەكان قەدەغە دەكات

جیهان

05/07/2019‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی نەمسا جگەرەكێشانی لە چێشتخانە و قاوەخانەكان قەدەغەكرد ، بەوەش كۆتایی بە سیاستەكانی حكومەتی راسترەوی پێشوو هێنا، كە قەدەغەكردنی لە شوێنە گشتییەكان هەڵوەشاندبووەوە.

بڕیاری حكومەتی پێشوو ببووە هۆی تووڕەبوونی چالاكانی بواری پاراستنی تەندروستی ، ئەوە جگە لە سەرسووڕمانی ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت ساتەكانیان لەو جێگایانە بێدووكەڵی جگەرە بەسەر بەرن .

بامیلا رندی فاگنەر سەرۆكی پارتی شۆشیالیستی دیموكراتی نەمسا دەڵێت: بەتێپەڕاندنی ئەو یاسایە كاریگەریی لەسەر باشتركردنی ژیانی نەمساییەكان دەبێت .

هەروەك چالاكانی بواری تەندروستی ستایشی تێپەڕاندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانەوە دەكەن، كە وابڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمەوە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

كاروباری ئێستای نەمسا لەلایەن حكومەتی كاربەرێكەرەوە بەرێوە دەبرێت ، تا ئەوكاتەی هەڵبژاردنێكی نوێ بەرێوە دەچێت، كە ئەگەری زۆرە لە مانگی ئەیلوول بەڕێوەبچێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی