گوگڵ وادەكات شێرە خاپووركراوەكەی موسڵ دووبارە بنەڕێنێتەوە

عیراق

05/07/2019‌ 872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گوگڵ لەڕێگەی بەكارهێنانی كۆمەڵێك وێنەی 3D وە پەیكەرێكی كۆن دروست دەكاتەوە، كە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن داعشەوە تێكدرا بوو.

شێرەكەی موسڵ شێرێكی زەبەلاحی پارێزەری دەوڵەتی ئاشوور بووە، كە لە بەردەمی پەرستگای عەشتار لە نەمروود دانرابوو.

بۆ یەكەم جارە بەشی كلتوری و هونەری گوگڵ كارێكی هونەری بۆ پێشانگای مۆزەخانەیی دروست دەكات.

ئەو پەیكەرە لە ٥ـی تەموز لە مۆزەخانەی جەنگی ئیپراتۆری لە لەندەن نمایش دەكرێت.

سەردانكەرانی ئۆنلاینیش دەتوانن سەیری مۆدێلە 3D یەكە بكەن و وردەكارییەكانی ببینن.

ئەو پرۆژەیە بەشێكە لە هەوڵەكانی مۆزەخانەكە بۆ نیشاندانی كاریگەرییەكانی جەنگ لەسەر كلتوور لە سەرانسەری جیهاندا.

بەهۆی جەنگەكانەوە ساڵانە دەیان شوێنەوار و كاری هونەری لە جیهاندا لەناو دەچن، بۆیە بەشی هونەر و كلتوری گوگڵ دەیەوێت لە ڕێگەی تەكنەلۆجیاوە ئەو شوێنەوار و كارە هونەرییە لەدەست چووانە بە خەڵكی پیشان بداتەوە.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز