وێنە.. خۆرگیران هەندێك بەشی ئەمریكای باشوور بە تاریكی دادەپۆشێت

جیهان

05/07/2019‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: هێمن عەزیز
بەهۆی خۆرگیرانی تەواوەتییەوە، هەندێك بەشی ئەمریكای باشوور و باشووری زەریای هێمن بەتەواوی تاریكی دایپۆشین.

یەكێك لەو ناوچانەی، كە ئەو خۆرگیرانەی تێدا ڕوویدا هەریەك لە وڵاتانی شیلی و ئەرجەنتین بوون، بەو هۆیەوە بەشێك لە خەڵكی ئەو دە وڵاتە بۆ بینینی ئەو دیاردە ئاسمانییە، چاویلكە و جلی تایبەتیان پۆشیبوو.

بەگوێرەی ئاژانسی NASA، خۆرگیرانی تەواوەتی داهاتوو لە هەریەك لە وڵاتانی ئەرجەنتین و شیلی لە ١٤ـی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ جارێكی دی ڕوودەداتەوە.

لە خوارەوە بەشێك لەو وێنانەن كە لە كاتی خۆرگیرانەكەدا گیراون: