شارپرێس:
دانیشتووانی شاری كامبریج لە باكووری وڵاتی بەریتانیا تووشی ترس و دڵەڕاوكێ هاتوون بەهۆی راگەیاندنی هەڵاتنی مارێكی جنجڕ بەڵەكی مرۆڤخۆر، كە درێژییەكەی ٢،٧ مەتر دەبێت .
بەگوێرەی رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی ، لەكاتێكدا مریشك و كەروێشك و سەگ و پشیلە دیارترین نێچیری ئەو جۆرە مارەن ، بەڵام لەهەمان كاتدا توانای خواردنی مرۆڤیشی هەیە .
چەند رۆژێك پێش ئێستا لەكاتی رۆیشتنیدا مارەكە لەنزیك شەقامی لوفیل لە كامبریجدا بینراوە ، بەڵام پۆلیس نەیتوانیوە دەستگیری بكات .
ستیڤ ئالان پسپۆڕی خشۆكەكان لە كامبریج باس لەوە دەكات، كە گرتنی مار وەرزی زستاندا زۆر ئاسانترە بەراورد بە وەرزی هاوین ، لەبەر ئەوەی بۆ خۆگەرمكردنەوە زۆر لە كونەكەی دێتە دەرەوە تا شوێنێكی گەرمی وە بزوێنەری ئۆتۆمبێل بدۆزێتەوە.
ساڵی رابردوو مارێكی جنجڕ بەڵەك لەو جۆرە ئافرەتێكی لەوڵاتی ئیدۆنیزیا قوتدابوو ، بەڵام ئەو ئالان پێی وایە ئەو مارەی كامبریج مەترسییەكی هاوشێوە درووست ناكات .
بەگوێرەی ئەنسكلۆپیدیای بەریتانی ، ماری جنجڕبەڵەك لە درێژترین مارەكانی جیهان دادەنرێن ، نیستیمانی سەرەكیشی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە و دەتوانێت تاوەكو ٩ مەتر درێژ ببێت ، هەروەك بە مارێكی ژەهراویش دادنارێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی