شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی سوید دەستیان كرد بە قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لەهەندێك شوێنی كراوەی وەك یاریگا و وێستگەكانی شەمەندەفەر .
قەدەغەكە، كە لە رۆژی دووشەممەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە هەندێك جێگای تری وەك شوێنە كراوەكانی چێشتخانەكان و دەروازەی ئەو كۆشكە تایبەتانەی بۆ جگەرەكێشان درووست كراون .
ئامارە فەرمییەكان باس لەوە دەكەن كە لەساڵی ٢٠١٦ تەنیا ١١% سویدییەكان كە ژمارەی دانیشتووانی ١٠ ملیۆن كەسە رۆژانە جگەرەیان كێشاوە ، كە هەندێ جار ئەو رێژەیە دەبێتە ١٠% .
لەساڵی ٢٠٠٥ سوید جگەرەكێشانی لە چێشتخانە و باڕەكان قەدەغە كرد .
ئامانج لەو یاسا تازەیە ئەوەیە كە تا ساڵی ٢٠٢٥ ئەو وڵاتە ئەسكەنەدەنافییە هیچ جگەرەكێشێكی تێدا نەمێنێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی