دەستەى نەزاهەى عێراق دۆسیەى زیاتر لە دوو هەزار گەندەڵى بەرپرسان دادەتە دادگا

عیراق

05/07/2019‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەى نەزاهەى عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان دۆسییەى زیاتر لە دوو هەزار گەندەڵیان ئاراستەى دادگا کردوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە تیایدا.

 

صەلاح نورى سەرۆکى دەستەى نەزاهەى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکراى کردوە، دەستەکەیان ٢٦٠٧ دۆسیەى گەندەڵى بەرپرسانى عێراق رەوانەى دادگا کردوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، لەناو دۆسیەى گەندەڵییەکان بەرپرسانى باڵایان تێدایەو داوایان لە دادگا کردوە زانیاریان لەبارەى ئەو بەرپرسانەوە پێ بدەن.

 

سەرۆکى دەستەکە، دۆسیەى ژمارەیەک پەرلەمانتاریان لایەو داوایان لە سەرۆکایەتى پەرلەمان کردوە پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگرن.

س.هـ