ئێران هەڕەشەى دەستبەسەرداگرتنى کەشتى نەوتیەکان لە بەریتانیا دەکات

جیهان

05/07/2019‌ 686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێران هەڕەشەى راگرتن و دەستبەسەرداگرتنى کەشتیەکى نەوت هەڵگر لە بەریتانیا دەکات.

ئەمڕۆ هەینى ئاژانسى هەواڵى ئێران لە زارى موحسین رەزایى سکرتێرى ئەنجومەنى دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى ئێران بڵاویکردەوە، هێزى دەریایى بەریتانیا بە دەستبەسەرداگرتنى کەشتیەکى نەوتهەڵگرى وڵاتەکەى هەنگاوێکى نایاسایی ناوەو داوایکردن لە زووترین کاتدا ئەو کەشتییە ئازاد بکات.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، وڵاتەکەى هەموو هەوڵەکانى خستووەتەگەڕ بۆ ئازاکردنى ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە لەدەستى بەریتانیا.

 

رەزایی جەختیکردوەتەوە، ئەگەر بەریتانیا کەشتییە نەوتەکەیان ئازاد نەکات، ئەوا وڵاتەکەى دەست بەسەر کەشتی نەوتهەڵگرى بەریتانیا دەگرێت لە کەنداو دا.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا هێزى دەریایی بەریتانیا دەستى بەسەر کەشتیەکى نەوتهەڵگرى ئێراندا گرت کە گوایە ئەو کەشتییە ویستوویەتى لە جەبەل تاریق بەرەو سوریا بڕوات.

س.هـ